راگەیەندراوی كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەکان و ئەو پرسانەی رەهەندی نیشتمانییان هەیە تاوتوێكران و جەخت لە سەرخستنی هەوڵەكان بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی چاكسازی و خزمەتگوزاری كرایەوە.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا پەیوەندیی نێوان لایەنەكان و بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانە وەك باشترین بژاردە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە دووپاتكرایەوە. داواشكرا یاسا بەركارەكان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاستەنگییەكان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان بن و هەموو هەوڵەكان لە خزمەت خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بێت.

کۆبوونەوەكە پابەندیی خۆی بە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی چاکسازی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هەموولایەک بەبێ جیاوازی دووپاتکردەوە.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژیكرد

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دەربەندیخان بۆ هاوڵاتییان: خۆتان لە رووباری سیروان بەدووربگرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share