بڕیاری خەرجكردنی پاڵپشتیی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەركرا

مانگانە بڕی 40 هەزار دینار بۆ خوێندكارانی ناوەوەی شار و هەروەها 60 هەزار دینار ‏بۆ خوێندكارانی دەرەوەی شار تەرخانكراوە‏

خەرجكردنی پارەی پاڵپشتی بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان بڕیاریلێدرا و لەو بارەیەوە وەزارەتی دارایی نووسراوی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا كردووە.

لە نووسراوەكەی وەزارەتی داراییدا كە واژووی ئاوات شێخ جەنابی لەسەرە، هاتووە، پاڵپشت بە بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران لە 24/11/2021، بڕیاریانداوە بە خەرجكردنی بڕی 40 هەزار دیناری مانگانە بۆ خوێندكارانی ناوەوەی شار، هەروەها بڕی 60 هەزار دیناری مانگانە بۆ خوێندكارانی دەرەوەی شار.

بڕیاری پاڵپشتییە داراییەكە تەنها ئەو خوێندكارانە دەگرێتەوە كە بە زانكۆلاین وەرگیراون.

هەر بەپێی نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی، بڕی پارەی ماوە، بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاریی بەشەناوخۆییەكان دەبێت، پارەكەش لەسەر بودجەی ئاسایی زانكۆ و پەیمانگاكان دەبێت لە (التبرعات و الاعانات).

پاڵپشتییە داراییەكە لە 1/1/2022ــەوە خەرجدەكرێت بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێواز فایەق: پرۆژە یاسای  دادگای تایبەتمەند بە ئەندامانی داعش چەندین ڕەهەندی نێودەوڵەتیی هەیە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پرۆژە یاسای دادگای تاوانكاریی تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژه‌یاسای دامه‌زراندنی دادگای…
زیاتر ببینە

جومانە غەلای: ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردن دادەخرێت

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، “ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دادەخرێت”. جومانە غەلای، وتەبێژی…
Total
0
Share