قوباد تاڵەبانی: رۆژنامەنووسان رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پاراستنی دیموكراسیەتدا

جێگری سەرۆك وەزیران دەڵێت، رۆژنامەنووسان رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پاراستنی دیموكراسیەت و ئاگادارکردنەوەی خەڵکدا.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە پەیامێكدا بەبۆنەی رۆژی ئازادیی رۆژنامەگەریی جیهانی رایگەیاند، رۆژنامەنووسان رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پاراستنی دیموكراسیەتی تەندروست و ئاگادارکردنەوەی خەڵک – ئەوان میکانیزمێکی پێویستن بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.

قوباد تاڵەبانی دەشڵێت، “بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنم کە ئێمە مۆنۆمێنتێکمان دروستکردووە بۆ رێزلێنان لەو رۆژنامەنووسانەی لە کاتی ئەرکدا لە عێراق گیانی خۆیان بەخشیووە”.

لە ساڵی 1991دا رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور پێشنیاری دیاریکردنی رۆژێکی بەناوی “رۆژی رۆژنامەگەریی ئازاد” دایە نەتەوە یەکگرتووەکان بەمەبەستی پاڵپشتی لە ئازادیی رۆژنامەگەری، دواتریش رێكخراوی یونسكۆ لە 20ی كانونی یەكەمی ساڵی 1992، رۆژی 3ی ئایاری بە رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەریی دیاریكرد.

بابەتی پێشتر

داوا لە هاوڵاتییان دەكرێت لە پرۆژەیەكی ئاو دووربكەونەوە

بابەتی دواتر

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکی دزراودا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share