بەرگریی شارستانی چەند رێنماییەكی بڵاوكردەوە

دەربارەی چۆنیەتی خۆپاراستن لە مەترسییەكانی هەورەبروسكە بەرگریی شارستانیی هەولێر چەند رێنماییەكی بڵاوكردووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە بڵاویكردەوە، پسپۆڕانی کەشناسی و هەماهەنگی هۆشداری لە ئیدارەی کارەساتەکان دەڵێن، مرۆڤەکان دەتوانن مەترسی بەرکەوتەولێدانەکان کەمبکەنەوە بە گرتنەبەری ئەم رێوشوێنە خۆپارێزیانە:

کاتێک زریانێک یان با و بارانە و رەشەبا روودەدات، دەکرێت بەخێرای بەدوای پەناگەیەکدا بگەڕێت بەتایبەتی لە درووستبوونی هەورە بروسکەکاندا.

بەگشتی ئەگەر گوێت لە هەورەکان بوو لە کاتێکدا رەشەبایان لەگەڵدا بێت، ئەوا دەبێت بزانی لە مەودای مەترسیدایت، بۆیە بە هەڵگرتنی چەترێکی کانزایی یان شتێکی هاوشێوەی مەترسییەکی کەمتری هەیە وەک لەوەی کە بەهیچ کەرەسەیەکەوە لە دەرەوە بیت.

بەڕێوەبەرایەتییەكە گرنگترین خاڵی خۆپارێزی دیاریكردووە:

1- باشترین پەناگە باڵەخانەکانن کە خاڵیکەرەوەی دژە بروسکە (مانع الصواعق)ی هەبێت، یان ناو باڵەخانەکان لە شوێنە کراوەکان باشتر و لەبارترن.

2- بەگشتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە سەریان کانزایان لەسەرە، پەناگەیەکی باشن، ئەوەش لەبەرئەوەی کارەبا بەدەوری کانزاکەدا دەڕوات.

3- دوورکەوتنەوە لە پەناگەی پاس و کەپرەکان و پێکهاتەکانی تر کە بۆ مەرجی خۆپارێزی و دژەبروسکە دروستنەکراون.

4- ئاگاداربوون لە رەشەبا و هەورەبروسکەکان پێش دەستپێکردن و دوای کۆتاییهاتنیان.

5- ئەگەر پەناگەت نەدۆزییەوە، لەسەر زەوی دابنیشە یان رابكشێ، باشترە لە بە بەرزی مانەوە و لەسەرپێ وەستان.

6- دووربکەوەرەوە لە شوێنە کراوەکان بەتاییەت ناوچە بەرزە شاخاوییەکان و سەر باڵەخانەکان یان مەیدانە پان و بەرینەکان.

7- دووربکەوەرەوە لە تاوەر و شتە بەرزەکان و دارەکانی نزیک یان دارە تەڕەکان.

8- ئەگەر لە یاریگاکاندان پێویستە گوێ لە هەواڵ و هۆشدارییەکان بگرن، هەرچی زووە ئەو شوێنانە چۆڵ بکەن.

9- هەورە بروسکەکان بەگشتی دووجار دووبارە دەبنەوە لە شوێن بەرکەوتەکان، بۆیە زۆرێک لە مرۆڤەکان دووجار بەرکەوتە دەبن.

10- ئاگاداربە تەنها لەبەرئەوەی شوێنەکەت جارێک لێیدراوە، نابێتە هۆی ئەوەی کە سەلامەت بێت، بەڵكو ئەگەری هەیە جارێکی دیكە لەو شوێنە دووبارە ببێتەوە.

11- لە ناوچە شاخاوییەکان پێویستە بچنە ناو ئەشکەوت و شوێنە پارێزراوەکان، تا کەشوهەوا دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

12- دوورکەوتنەوە لە نزیك ئاو و شوێنە تەڕەکان، چونکە ئەو ناوچانە زیاتر گریمانەی زیاتری بەرکەوتەیان لێ بەدیدەکرێت.

بابەتی پێشتر

لێچوونی كلۆر لە قەڵادزێ قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە كۆمپانیای دانە غازەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەكێتی پابەندە بەو وادەیەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “یەكێتی پابەندە بەو وادەیەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە. سەعدی ئەحمەد پیرە،…
Total
0
Share