راگەیەندراوێك لە كۆمپانیای دانە غازەوە

كۆمپانیای دانە غاز رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانى غاز لە کێڵگەى کۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە و رۆژانە گەیشتوەتە بە 500 ملیۆن پێ سێجا.

كۆمپانیاكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر گەیشتووەتەوە زیاتر لە 500 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا، بەرهەمهێنانی LPG گەیشتووەتەوە 1100 تۆن و گازی کۆندێنسەیتیش 15 هەزار بەرمیل”.

دەشڵێت، “دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان دوای گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دێت لەلایەن هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە”.

دانە غاز ئاماژەشدەدات، خۆشحاڵن بە پاڵپشتیکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی دابینکردنی گاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە نرخێکی هەرزان و کاربۆنی کەم، هەروەها دابینکردنی بڕی پێویستیی LPG لە هەرێمی کوردستان.

ئێوارەی هەینی 26ی نیسان لەڕێی درۆنەوە هێرشێك بۆسەر كێڵگەی كۆرمۆر ئەنجامدرا، بەهۆیەوە چوار کارمەندى کۆمپانیاکە گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، جگە لە زیانە ماددییەكان.

بەهۆی هێرشەكەوە كۆمپانیای دانە غاز كە سەرپەرشتیی كێڵگەكە دەكات، كارەكانی بەرهەمهێنانی راگرت، بەر لەوەی رۆژی چوارشەممە 1ی ئایار دووبارە دەست بە بەرهەمهێنان بكاتەوە.

بابەتی پێشتر

بەرگریی شارستانی چەند رێنماییەكی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

داوا لە هاوڵاتییان دەكرێت لە پرۆژەیەكی ئاو دووربكەونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share