مێسی جارێکی دیکە پاریس تووشی سەرئێشە دەکات

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین بڕیاری بەردەوامبوونی لە پاریس سان جێرمان نەداوە، سەرچاوەکان ئاماژە بە بێزاری خێزانەکەی دەکەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ڕۆژنامەی “ئیل ناسیوناڵ” کەوتووە، لیۆ مێسی بە کەسە نزیکەکانی وتووە کە ئەگەرێکی بەهێز هەیە لە کۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی بکات، هۆکارەکەشی بۆ کێشە خێزانییەکانی گەڕاندووەتەوە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، خێزانی مێسی کە پێکهاتوون لە ئانتۆنێلای هاوسەر و سێ منداڵی، لە شاری پاریس بەختەوەر نین، تاوەکو ئەم ساتە نەیانتوانیوە خۆیان لەگەڵ کەشی ئەو شارەدا بگونجێنن، تەنانەت کەلوپەلەکانی نێو ماڵەکەشیان جێگیرنەکراون.

مێسی لەلایەن میدیاکانەوە جارێکی دیکە بە یانەی بەرشلۆنەوە بەستراوەتەوە، لە هەمان  کاتدا بەدوور نەزانراوە دوای مۆندیالی قەتەر یەکێک لە یانەکانی چێڵسی و مانچستەر سیتی سەرکەوتووبن لە واژۆکردنی بۆندەکەی.

بابەتی پێشتر

مێندی بۆ یەکەمجار باس لە زیندانیکردنی دەکات

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەکی سیاسی هەموو لوبنان دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مباپی سەری لێشێواوە

كیلیان مباپی دڵتەنگە بەو دۆخەی تێی كەوتووە و نازانێت لەكوێیوە چارەسەرەكان دەستپێبكات. پاش ئەوەی لە یارییەكەی پاریس و…
Total
0
Share