بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بەدواداچوون بۆ پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان دەكات.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە مەبەستی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لە پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان، تیمێكی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی كە پێكهاتبوون، لە د. رزگار عەلی بەڕێوەبەری خۆپاراستنیی تەندروستی سلێمانی و هیوا ساڵح سەرۆكی كیمیایی لە تاقیگەی كیمیایی ئاو سەردانی شارۆچكەكەیان كرد و لە نزیكەوە پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەكەیان بەسەركردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەسەردانەكەیاندا ئەو كەموكوڕیانەیان دیاریكرد كە پێویستە كاریان لەسەربكرێت بۆ دابینكردنی ئاوێكی خاوێن و تەندروستر”.