کۆشکی سپی: بایدن لە ئەمساڵدا 148 جار لە لێدوانەکانیدا هەڵەی کردووە

لە سەرەتای ئەمساڵەوە كارمەندانی پەیوەندییەكان لە كۆشكی سپی ناچاربوون لانیكەم 148 جار لێدوانە گشتییەكانی جۆ بایدن-ی سەرۆكی ئەمریكا راستبكەنەوە.

هەر کاتێک سەرۆکی ئەمریكا وتارێک پێشکەش بکات یان پرسیاری لێبكرێت، کۆشکی سپی نووسراوێکی فەرمی بڵاودەکاتەوە.

شیکارییەکی رۆژنامەی دەیلی کۆلەر دەریخستووە، کارمەندانی پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی، زۆرجار بە زیادکردن یان کەمکردن هەڵەی لێدوانەکانی بایدن-یان راستکردووەتەوە یان گۆڕیویانە بۆ ئەوەی لەگەڵ سیاسەتی کۆشکی سپیدا بگونجێن.

شیکارییەکە ئەوەش دەردەخات، تەنانەت هەندێک جار کارمەندەکان ناچاربوون تەواوی قسەکانی بایدن بگۆڕن.

لەڕێی 118 راگەیەندراو، وتار و وتەوە لەگەڵ رۆژنامەنووسان لەنێوان 1ی كانونی دووەم بۆ 24ی نیسان، كۆشكی سپی لانیكەم 148 جار بە رەسمی راستكردنەوەیان لەگەڵ ئەو لێدوانانەدا داناوە كە بایدن بە دەنگی بەرز وتوونی.

هەروەها رۆژنامەکە ئاماژە بەوەشدەکات، راستکردنەوەکان بریتیبوون لە ناو و بەروار و ناونیشانەکان، یان دەستکاریکردنی واتای لێدوانەکان بەتەواوی یان زیادکردنی هەندێک وشە و دێڕ کە دەبوو سەرۆکی ئەمریکا بیڵێت، بەڵام نەیوتووە.

بابەتی پێشتر

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: کۆگاکردنی ئاو لە بەنداوەکاندا لە باشترین ئاستیدایە

بابەتی دواتر

لەسەر پیسکردنی ژینگە خاوەن کارگەیەک لە ناحیەی عەربەت دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share