تەقینەوەیەک لە باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە کابول ڕوویدا

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئاشکرایکرد، لەبەردەم یەکێک لە دەرگاکانی باڵیۆزخانەی روسیا لە کابول تەقینەوەیەک ڕوویداوە و دوو کارمەندی باڵیۆزخانەکە کوژراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، چەکدارانی نەناسراو بۆمبی چێنراویان لە دەرگای چوونەژوورەوەی باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە کابول داناوە.

سەبارەت بە زیانەکان ڕایگەیاندووە، دوو لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی ڕوسیا کوژراون و ژمارەیەک هاوڵاتیی ئەفغانیش کوژراون و برینداربوون.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییە بڵاوکراوەکان، بەهۆی تەقینەوەکەوە 20 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

هەشت ساڵ لەناو زوڵمی داعشدا.. کچە ئێزدییەکی ڕزگارکراو چیرۆکەکەی دەگێڕێتەوە

بابەتی دواتر

بەشە کارەبای کەرکوک زیادکرا<br>بە هەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیخوڕی به‌سه‌ر دیبلۆماتكاران كردبوو.. ئه‌مریكا كۆمپانیایه‌كى ئیسرائیلی خسته‌ لیستى ڕه‌شه‌وه‌

كۆمپانیایه‌كى ئیسرائیلی ئاشكرایده‌كات، پڕۆگرامێکی سیخوڕییان دروستکردووە كه‌ لەو ڕێگایەوه‌ توانیویانه‌ تەلەفۆنی ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییانە ھاک بكه‌ن کە لە…
Total
0
Share