پەیامی هاوخەمیی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگەكە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێكی هاوخەمیی بۆ كەسوكاری ئەو پێنج پێشمەرگەیەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای دەربەندیخان – شارەزوور بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا نارد و دەڵێت، “خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم”.

لە پەیامەكەیدا سەرۆكی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاندووە، “دڵتەنگ و نیگەرانم بە گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگەی قارەمان (تاهیر كاكەوڵا خەلیفە، سەروەر ئەنوەر مەحموود، ئەردەڵان جەمال مەجید، توانا نەسرەدین و جەمال جەلال) کە ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوە لە ئەرکەکەیان، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان سپارد”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی نووسیویەتی، “بۆ ئەم لەدەستدانە گەورەیە، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە، هاوسەنگەر، هاوڕێیان و دانیشتووانی سەیدسادق دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم”.

هەروەها دەڵێت، “لە خوای گەورە داواکارم ڕۆحی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە شادبکات و سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی لەبارەی پارەی کارەباوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە بنکەیەکی نوێیان کردووەتەوە بەمەبەستی ئاسانکاری بۆئەوەی هاوڵاتیان لەکاتی دانەوەی پارەی کارەبادا کێشەیان بۆ…
Total
0
Share