دوای راپۆرتێکی سەنتەری کۆنترۆڵی دەرمان و خۆراک کۆمپانیایەکی ئەمریکی بەرهەمێکی لەبازاڕ دەکێشێتەوە

کۆمپانیای مارتێنیلی ئەمریکی کشانەوەی بڕێکی زۆر لە جۆرێک بەرهەمی کە شەربەتی سێوە رادەگەیەنێت، ئەوەش بەهۆی بەرزی رێژەی زەرنیخ تێیدا.

سەنتەری کۆنترۆڵی دەرمان و خۆراکی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا دەڵێت، بوونی ماددەی زەرنیخی زیادکراو مەترسییدارە و دەکرێت کێشەی تەندروستی بۆ مرۆڤ دروست بکات وەک تووشبوونی بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە.

کشاندنەوەی بەرهەمەکە بەشێوەی خۆویستانە لەلایەن کۆمپانیاکەوە دوای ئەوە هاتووە،  لەویلایەتی میریلاند نموونەی شەربەتەکە پشکنرا و تێبینیکرا، بڕێکی زیاتری لە زەرنیخ تێدایە بەراورد بە ئاستی دیاریکراو.

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2023، ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا رێنمایی دەرکرد بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەکارهێنانی زەرنیخی پیشەسازی لە ئاوی سێودا لە 23 بەش لە ملیارێکەوە بۆ 10 بەش لە ملیارێکدا، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ پێداویستی ئاو.

وەزارەتی تەندروستیی مێریلاند ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی بۆ بەرهەمهێنانی مانگی ئازاری 2023ی مارتینێلی دەریخستووە کە 11.6 ppb بۆ زەرنیخ بووە ئەوەش دەریدەخات، 1.6 ppb بەرزترە لە ئاستی بەکارهێنانی پیشەسازی کە لە رێنماییە نوێیەکانی FDA دا هاتووە.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا یەکەم پەنابەر رەوانەی رواندا دەکات

بابەتی دواتر

دانە غاز: لەگەڵ هاوبەشەکانمان دەست بە بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر دەکەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share