نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشەکانی ئەمریکا هەڕەشەی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی جیهان

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکای بۆ سەر ئێران راگەیاند و جەختیکردەوە، ئەوەی روویدا هەڕەشەی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی جیهان.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، نیگەرانی قووڵی خۆمان لە هێرشەکانی ئەم بەیانییەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران رادەگەیەنین، ئەوەی روویدا پەرەسەندنێکی مەترسیدارە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەترسیی ئەوەمان هەیە ئەم ململانێیانە بە خێرایی لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت و دەرئەنجامە ترسناکەکانی بۆ خەڵکی مەدەنی ناوچەکە و جیهان بێت.

جەختیشیکردەوە، نە رێگای سەربازی و نە هیچ رێگایەکی دیکە جگە لە دیپلۆماسیەت، نابنە رێگاچارەی دیپلۆماسیەت بۆ یەکلاکردنەوەی قەیرانەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سوریا هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی

لە ڕێگەی پێنج فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشكرایە سەر بنكه‌ی سه‌ربازیی ته‌نه‌ف-ی هێزه‌كانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سوریا. بەپێی هەواڵی میدیاكان،…
Total
0
Share