لەبارەی پڕۆژەی شەمەندەفەر و میترۆوە بڕیارێکی نوێ دەرکرا

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا لەبارەی پڕۆژەی شەمەندەفەر و میترۆوە بڕیارێکی نوێ دەرکرا.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تەواوی دەسەڵاتەکانی بەخشی بە بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسنینی عێراق بۆ واژوکردنی گرێبەست سەبارەت بە پڕۆژەی شەمەندەفەر و میترۆ کە لە چەند رۆژی رابردوو بڕیاری لەبارەوەدرا.

لە کۆبوونەوەی پێشتری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا بە وردبینی و پەسەندکردنی سەرجەم بەڵگەنامە و دیزاینە بەرایی و کۆتاییەکان بۆ تەواوی پڕۆژەی میترۆی بەغداد و شەمەندەفەری خێرای نەجەف-کەربەلا لەگەڵ وردبینیکردنی بەڵگەنامەکانی چاککردنەوە و کارپێکردن و پەسەندکردنی تێچووی پڕۆژەکە کە لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە پێشکەش دەکرێت.

بابەتی پێشتر

د. نەرمین مەعروف: لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی چوار رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت

بابەتی دواتر

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە بارەی شەقامی دابانەوە زانیاریی نوێی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share