لە هێرشێکدا بۆ سەر مزگەوتێکی ئەفغانستان شەش کەس کوژران

لە هێرشێکدا بۆ سەر مزگەوتێک لە رۆژئاوای ئەفغانستان شەش کەس کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، موفتی عەبدولمەتین، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند، لە هێرشێکدا بۆ سەر مزگەوتێک لە پارێزگای هیرات لە رۆژئاوای ئەفغانستان، شەش کەس کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

موفتی عەبدولمەتین، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، هێرشەکە شەوی رابردوو لە کاتی نوێژی خەوتنان کراوەتە سەر مزگەوتەکە و لەلایەن چەند چەکدارێکەوە ئەنجامدراوە. دەشڵێت، سەرجەم قوربانییەکان هاوڵاتیی سڤیل بوون، تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زللــەیەكی ویڵ سمیس هەرای نایەوە
ئۆسكاری 2022 دابەشكرا.. نابیستێك و جێندەرگۆڕاوێك ئۆسكاریان بردەوە

لە شاری لۆس ئەنجلس-ی ویلایەتی كالیفۆرنیا، ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاری 2022 بەڕێوەچوو، ئەمساڵ ئاهەنگەكە بە ئۆنلاین بەڕێوەنەچوو و…
Total
0
Share