تەلەگراف: بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی ڕۆڵێکی بێوێنەیان گێڕا لە دوورخستنەوەی جەنگی ئەمریکا و ئـ.ـێران لە هەرێمی کوردستان

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکی ورددا، ڕۆڵ، پێگە و کاریگەریی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە پاراستنی هەرێمی کوردستان لە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران خستووەتەڕوو.

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، ئەو دوو برایەی کە لە بەریتانیا گەورە بوون، ڕۆڵێکی بێوێنەیان گێڕا لە پاراستن و دوورخستنەوەی هەرێمی کوردستان لە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئـ.ـێران.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، تەنیا پاش دوو ڕۆژ لە دەستپێکردنی جەنگەکە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجامدا، پەیوەندییەکە بووە هۆی دروستبوونی ئەو دەنگۆیەی کە ئەمریکا خواستی ئەوەی هەیە لە ڕێگەی حزبە کوردییەکانەوە هێرشی زەمینی بکاتە سەر ئـ.ـێران، بەڵام بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بۆچوونێکی جیاوازیان لەسەر ئەو پرسە هەبوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوو براکە، بەهۆی پەروەردە ئەوروپییەکەیانەوە، توانای ئەوەیان هەیە بە زمانێک بدوێن، کە ڕۆژئاوا توانای هەبێت لێیان تێبگات، لە هەمان کاتیشدا بتوانن بەو زمانە، هاوسەنگیش لەگەڵ تاران بپارێزن.

لە ڕاپۆرتەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، وەک کەسێک وەسفکراوە، کە شارەزای بواری سەربازییە و تیژبینە، هەروەها قوباد تاڵەبانی، وەک کەسێک وەسفکراوە کە وردە لە ڕێکخستن و کارگێڕیدا، ئەمەش وایکردووە کە بتوانن لە یەک کاتدا لەگەڵ جیهان و ناوخۆدا مامەڵەیەکی ورد بکەن.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەی تەلەگرافدا هاتووە، ئێستا گردی دەباشان بووەتە ناوەندێکی یەکجار گرنگ، لە پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەدا، بەمشێوەیە هەردوو براکە توانیویانە هەرێمی کوردستان لەناو چەقی ئاگری جەنگی نێوان ئەمریکا و ئـ.ـێراندا، بە سەلامەتی ڕابگرن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share