وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرجەم فەرمانگەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان بەردەوامن لە كاركردن و رێنمایی تایبەت بۆ جیاكردنەوەی زەوییەكان و دەشڵێت، “لە رۆژانی داهاتوودا كۆدەبینەوە و بڕیاری پێویست لەبارەی پێدانی زەوییەكان بە فەرمانبەران دەدرێت”.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، فەرمانگەكانی شارەوانی و سەرۆكایەتییەكان و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان بەردەوامن لە كاركردن بۆ دەركردنی رێنمایی تایبەت بە جیاكردنەوەی زەوییەكان و لەهەمانكاتدا دیراسەی سەرجەم سەرۆكایەتیی شارەوانییەكان بۆ ماستەپلان لە قۆناغی كۆتاییدایە و ئاراستەمان دەكرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا كۆدەبینەوە و بڕیاری كۆتاییان لەبارەوە دەدرێت.
وەزیری شارەوانی دەشڵێت، “ئەو شارانەی پێویستیان بە فراوانبوون هەبێت بڕیاری پێویستیان بۆ دەردەكرێت و لە چوارچێوەی ماستەرپلانەكاندا و ئەگەر پێویستی بە فراوانبوونیش نەبوو رێنمایی پێویستیان بۆ دەردەكرێت”.