سلێمانی.. كچێك دوای ڕفاندن و بێهۆشكردنی دۆزرایەوە و ڕفێنەرەكە دەستگیركرا

ئەو كچەی لە سلێمانی بێسەروشوێن بوو، دەركەوت ڕفێندراوە و بێهۆشكراوە، ئێستا لە نەخۆشخانەیە و پۆلیس ڕفێنەرەكەی دەستگیركرد.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە كچەكەی بەمەبەستی كڕینی پێداویستی لە ماڵ چووەتە دەرەو و نەگەڕاوەتەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بنكەكانی سنووری پۆلیسی سلێمانی ڕاسپارد كە بەدواداچونی خێرا بكەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار .”

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە “دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و گومان خرایەسەر تۆمەتبارێك و توانرا هەمان ڕۆژ و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێت كە بە ئۆتۆمبیلێكی جۆری تۆیۆتا كامری كچەكەی هەڵگرتووە و دوای بێهۆشكردنی لە شوێنێك فڕێیداوە.”

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكردەووە، “تۆمەتبار ( ش، أ، ع ) لەدایكبووی 1991 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 421 لە یاسای سزادانی  عێراقی ڕاگیراوە و دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا .”

لەبارەی چارەنووسی كچەكەوە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، “كچەكە پاش دۆزینەوەی لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و ئێستا لە ژێر چاودێریدایە و چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت.”

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێدوانی تورکیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

وەزیری وزەی تورکیا رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچیان لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەدەستنەگەیشتووە. ئاڵپ ئەرسڵان بەیرەقدار، وەزیری وزەی تورکیا…
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ هەیبەت حەلبوسی: هیوادارین هەڵبژاردنتان دەروازەی خێر بێت

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی لە هەیبەت حەلبوسی دەكات. مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، رایگەیاند، بەناوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی…
Total
0
Share