گەرمیان.. كچێك بە تەزووی كارەبا گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، كچێكی تەمەن 18 ساڵان لە گەڕەكی كەلاری كۆن بەهۆی بەركەوتنی بە تەزووی كارەبا گیانیلەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە كچێكی تەمەن 18 ساڵان لە گەڕەكی كەلاری كۆنەوە كە بەهۆی بەركەوتنی بە تەزووی كارەبا برینداربووبوو گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار دوای چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای گەیاندنی بە سلێمانی گیانیلەدەستدا و لە ئێستادا پۆلیس لەسەر چۆنیەتی و هۆكاری رووداوەكە دەستی بە لێكۆڵینەوەكانی كردووە.

بابەتی پێشتر

رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

بۆ قەرەبووكرنەوەی هاوڵاتییانی هەڵەبجە 85 واژووی پەرلەمانتاران كۆكراوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share