پاسپۆرتی سلێمانی سێ رۆژی پشوو لادەبات

پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی پشوودا دەوام دەكات بۆ رادەستكردنەوەی پاسپۆرت بە هاوڵاتیان.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە رۆژانی (هەینی، شەممە و یەکشەممە) 22 تا 2023/12/24 لە كاتژمێر 9ی بەیانییەوە تا كاتژمێر 4ی ئێوارە دەوام دەکەن، هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن و پاسپۆرتەكانیان وەربگرنەوە.

دەشڵێت، ئەم هەنگاوە لەپێناو زیاتر خزمەتکردن و پێدانەوەی پاسپۆرتی هاوڵاتییانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەوسەردەمە تێپەڕی لایەنێك بیەوێت بە سۆشیاڵ میدیا وڵاتێك بنیادبنێت و خەڵك چەواشە بكات

سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو سەردەمە تێپەڕی كەسێك یان لایەنێك بیەوێت بە سۆشیاڵ میدیا وڵاتێك بنیادبنێت و خەڵك…
Total
0
Share