ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 145هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 145 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار رووی لە دابەزین كردووە، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهاكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.