دوو كەس دەستگیركران كە هاوڵاتییەكیان برینداركردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە تۆمەتی تەقەكردن لە هاوڵاتییەك و برینداركردنی دوو كەس دەستگیركران.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی لە قەزای شارەزوور دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ‌ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و زانیاری بەدەستهات كە تەقە لە كەسێك كراوە و برینداربووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان بریندارەكەیان بۆ نەخۆشخانە گواستەوە و هێزەكانی پۆلیس شوێنی تۆمەتباران كەوتن، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بەسەر ئەو چەكەدا بگیرێت كە هاوڵاتییەكەیان پێ‌ برینداركردبوو.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئێستادا تۆمەتباران كە یەكێكیان لەدایكبووی ساڵی 2005 و ئەوەی دیكەیان لەدایكبووی ساڵی 2002ە بەناسنامە كوردن و دانیشتوی قەزای شارەزوورن بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405/31 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە: لە ناوچەكانی خەلیفان پەكەكە تەقەی لە پێشمەرگە كردووە

سوپاسالاری هێزەكانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە نێوان ناوچه‌كانی خەلیفان و بێخمە، ژمارەیەک گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) ئەمڕۆ تەقەیان…
Total
0
Share