فیفا هەڕەشەی سڕكردنی ئیسپانیا و دوورخستنەوەی ریال و بەرشەلۆنە دەكات

یەكێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ و هاوتا ئەوروپییەكەی هەڕەشەیەكی بەهێزیان ئاراستەی ئیسپانیا كرد، بەهۆی ئەگەری دەستێوەردانی سیاسییەوە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویكردەوە، توڕەیی لەلایەن فیفا و یوفا-وە هەیە بەرامبەر دەستێوەردانی خوسێ مانوێل رۆدریگێر-ی وەزیری وەرزش لە كاروبارەكانی یەكێتیی ئیسپانیادا.

رۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەكان لە فیفا و یوفا-وە دەڵێت، ئەگەری سزادانی ئیسپانیا هەیە، ئەگەر دەستێوەردانەكەی حكومەت بسەلمێنرێت، كە دەگاتە ئاستی سڕكردنی بەشداربوونی هەڵبژاردەكانی ئیسپانیا لە یوفا و ئۆلۆمپیاد، سەرەڕای رێگری لە بەشداربوونی یانەكانی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە و ئەودوای یانەكانی لیگا لە پاڵەوانێتییە ئەوروپی و جیهانییەكان لە وەرزی داهاتوودا.

لەگەڵ ئەوانەشدا، ئیسپانیا لە شەرەفی رێكخستنی یارییەكانی كۆتایی جامی جیهانیی 2030 بێبەش دەكرێت.

فیفا و یوفا چاوەڕوانی هەینیی داهاتوو دەكەن وەك دواوادەی بەدەستگەیشتنی وەڵام لە وەزارەتی وەرزشی ئیسپانیا لەبارەی ئەو پرسیارانەی ئاراستەیان كردووە.

پرسیارەكان لەبارەی پێویستیی زانینی بنەما یاساییەكانە كە لیژنەی لەسەر پێكدەهێنرێت، ناسنامەی ئەندامان و دەسەڵاتی لیژنە و وردەكاریی پەیوەندی نێوان لیژنە و دەستەكانی بڕیاردان لە یەكێتیی ئیسپانیا.

ئەگەر فیفا و یوفا وەڵامی دڵنیاكەرەوەیان لەبارەی ئەو پرسیارانەوە پێبگات، ئەوكات بەردەوام دەبن لە نزیكەوە چاودێریكردنی دۆخەكە.

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ چوار قوربانی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share