سعودیە پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی دەکات بە مەرج لە دامەزراوە حکومییەکاندا

پادشای سعودیە رەزامەندی دەربڕی لەسەر پابەندکردنی کارمەندانی دەزگاکانی حکومەتی وڵاتەکەی بە لەبەرکردنی جلی نەتەوەیی لە شوێنی کارەکانیاندا.

سەلمانی کوڕی عەبدولعەزیز، پادشای سعودیە لە بروسکەیەکدا بۆ محەمەدی کوڕ و جێنشێنی رایگەیاند، ”پێداچوونەوەمان بەو داوایەدا کردووە کە ئێوە پێشکەشتان کردووە و ئاگادارتان دەکەینەوە کە رەزامەندین بە ئەنجامدانی ئەو کارە، هەروەها پێویستە دەسەڵاتی چاودێری، راپۆرتی وەرزی پێشکەش بکەن سەبارەت بە رادەی پابەندبوونی کارمەندان بەو کارەوە”.

پێشتر محەمەد كوڕی سەلمان داوایەکی پێشکەشی پادشای وڵاتەکەی کرد بۆ ئەوەی دەزگاکانی حکومەت کارمەندە مەدەنییەکانیان پابەند بکەن بە لەبەرکردنی جلوبەرگری نەتەوەیی لە کاتی چوونە سەر کارەکانیان تاوەکو کاتی تەواوبوونیان، بێجگە لەو کارمەندانەی کە کارەکانیان بەپێی رێکارە کارگێڕییەکان رێکخستنی دەوێت و سروشتی کارەکەیان رێگا بە پۆشینی ئەو جلوبەرگە نادات.

بابەتی پێشتر

لەبەر ئەم هۆکارانە کاهوو بۆ سیستمی خۆراکیت زیادبکە

بابەتی دواتر

زیاتر لە 40 کەس بەهۆی داڕمانی بەنداوێکەوە لە کینیا گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share