بانکی ناوەندی 278 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و پێشبینی دابەزینی زیاتری دۆلار دەکرێت

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 278 ملیۆن و 98 هەزار و 540 دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەو بڕە 16 ملیۆن و 520 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختینە بووە و 261 ملیۆن و 578 هەزاری بەشێوەی حەواڵەی بازرگانی بووە.

بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەردەوامە لە دابەزین و ئێستا 100 دۆلار هاوتای 144 هەزار و 750 دینارە.

دوێنێ یەکشەممە، جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “پڕۆسە و قەبارەی حەواڵەکردن زۆر خێرا بووە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە و هەموو خوێندنەوەکان بە ئاڕاستەی دابەزینی زیاتری بەهای دۆلارن.”

بابەتی پێشتر

بێگەرد تاڵەبانی: نرخی گەنم هەمان ئەو نرخە دەبێت کە حکومەتی عێراق دیاریکردووە

بابەتی دواتر

وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم لە هەرێم دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share