ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق ئەو بابەتەی یەكلاكردووەتەوە كە دەبێت بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بانكە فیدڕاڵیەكان بێت واتە بانكەكانی رافیدەین، رەشید و تی بی ئای، بەڵام حكومەتی هەرێم وەك پیشەی هەمیشەیی یاری بە كات دەكات.
دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق ئەوەی یەكلاكردووەتەوە كە دەبێت بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بانكە فیدڕاڵیەكان بێت واتە بانكەكانی رافیدەین، رەشید و تی بی ئای.
بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە تەنها كار بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق دەكرێت كە بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە دەبێت نەك بانكی ئەهلی.