پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری ڕوداوی شەستییەكە ڕادەگەیەنێت

“پارەکەی لێوەردەگرن و پەمپی بیبەر دەکەن بەدەموچاویدا و هەڵدێن”

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەڕێگەی فێڵەوە پارەیان لە هاوڵاتیەک وەرگرتبوو و دواتر هەڵاتبوون.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، ڕۆژی سێشەممە 19ی ئەم مانگە لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود (شەستییەكە) دوو تۆمەتبار کە ڕێکەوتبوون لەگەڵ هاوڵاتیەک کەلوپەلی پێبفرۆشن دوای ئەوەی دەگەنە لای هاوڵاتیەکە پارەکەی لێوەردەگرن و پەمپی بیبەر دەکەن بەدەموچاویدا و هەڵدێن.

دەشڵێت، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانیان هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و دەستیش بگرن بەسەر ماتۆڕسکیلێکدا کە بە تۆمەتباران بووە.

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (چ. خ. م) لەدایکبوی 2000 و ( د. ا. خ ) لەدایکبوی 1998 بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

دوێنێ سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی ئاشكراكرد.

دوو تۆمەتبارەكە
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەرژەوەندیی دانەمەزراوان بڕیاردەدرێت
ئێستا وردەكارییەكەی بڵاودەكاتەوە

لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێی پڕۆژەیاسایەك دەكات كە تایبەتە بە مامۆستایانی وانەبێژ و ئەندامێكی لیژنەكەش ڕایدەگەیەنێت، بڕگەیەكی پڕۆژەیاساكە…
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: کەسێک ویستوویەتی ماڵەکەی خۆی بسوتێنێت دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، کە کەسێکیان دەستگیرکردووە بەنیازبووە ماڵەکەی خۆی بسوتێنێت. لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، کاتژمێر 2:00ی…
Total
0
Share