دوا هەڵوێستی یەكێتی لەبارەی هەڵبژاردنەوە ئاشكراكرا

میدیای رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكردووەتەوە كە یەكێتی پابەندی بڕیاری دوا كۆبوونەوەی سەركردایەتییە و بە هیچ جۆرێك لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن دا نییە، هاوكات سەرجەم ئامادەكارییەكانیشی بۆ ئەو پرسە تەواوكردووە.

سەرچاوەیەك لە سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە بە میدیای رەسمی یەكێتی رایگەیاند، یەكێتی پابەندە بە بڕیاری دوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی و تەئكید لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا دەكاتەوە”.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، یەكێتی ناچێتە هیچ كۆبوونەوەیەكەوە و بەشداریی هیچ هەوڵێك ناكات كە ئامانج لێی دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بێت”.

هاوكات رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنەكانی یەكێتی بە میدیای رەسمی یەكێتی راگەیاندووە، یەكێتی تەواوی ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كردووە كە لەلایەن سەرۆكایەتیی هەرێمەوە بە مەرسوومێك رۆژی هەڵبژاردن دیاریكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە واژووی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاجیاكان داواكارییەكانی مانگرتووان دەگەیەندرێت

پەرلەمانتارێكی كورد رایدەگەیەنێت، داواكارییەكانی مانگرتووان و مووچەخۆرانیان بە واژووی پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاجیاكان گەیاندووە. چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share