محەمەد جەلیل، بەڕێوەبەری ڕێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی، ڕایگەیاند، سەرجەم ڕێگەکانی دەرەوەی شاری سلێمانی دەکرێن بە دووساید.
وتیشی، ئێستا دوو پڕۆژەی بە دووسایدکرنی ڕێگەکانی دەرەوەی شاری سلێمانی لە جێبەجێکردندان کە ئەوانیش ڕێگەی دووکان-چوارقوڕنەیە لەگەڵ ڕێگەی دەربەندیخان-وارماوا.
ئاماژەی بەوەشکرد، دیزاین و دەرخستەی دووسایدکرنی ڕێگەی کەوڵۆس-پێنجوێنمان ناردووە بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەرداوە و هەروەها چەند ڕێگەیەکی دیکەش دەکرێن بە دووساید.