چاودێرێکی سیاسی ڕەخنە لە بانگەشەکانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان دەگرێت سەبارەت بە پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری و ڕایدەگەیەنێت، “ئەو پڕۆژەی ڕووناکییەی کە کابینەی نۆیەمی حکومەت کە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە کاربەڕێکەرە، گوایە لە ڕێگەیەوە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاوڵاتییان دابیندەکات، بەگوێرەی داتای فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەت، %83ـی لە ڕێگەی غازی کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە بەرهەمدێت.”
دەشڵێت، “سەرەڕای ئەوەش، دەستکەوتی ئەو کارەبایە دراوەتە پاڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر، لەکاتێکدا ئەگەر ئەو غازەی سنووری سلێمانی نەبووایە، شتێک نەدەبوو بەناوی کارەبای 24 کاتژمێری.”
ئەو چاودێرە سیاسییە دەشڵێت، “حکومەتی کاربەڕێکەر کە بە غازی سروشتیی سنووری پارێزگای سلێمانییەوە شانازیی بە کارەبای 24 کاتژمێرییەوە دەکات، شانازییەکەی دەداتە پاڵ مەسرور بارزانی، باسی ئەوە ناکات کە %65ـی بەرهەمهێنانی کارەبا لەلایەن سەرمایەدارێکەوە بەرهەمدێت کە زیاتر لە چوار ملیار دۆلاری لای حکومەتە و قەرزەکەش لەپاش ساڵ