سبەینێ لە هەرێم کرایە پشوو

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)سبەینێ چوارشەممە لەسەرجەم دامەزراوەکانی هەرێم کرایە پشووی فەرمی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بڵاویکردەوە، “بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت، سبەینێ چوارشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی”.

ئاشکراشیکرد، “لە هەمان کاتدا پێویستە وەزارەتەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری پابەندی خشتەی دابەشکردنی مووچە بن”.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی باسیلەوەشکردووە، “رۆژی پێنجشەممە دەوامی ئاسایی لە فەرمانگەکان دەستپێدەکاتەوە”.

 

بابەتی پێشتر

کەسێک بە تۆمەتی هەڕەشەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ئافرەتان دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

بەشێکی تایبەت بە وزەی نوێبووەوە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share