نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدادەوە بەردەوامی دەبێت و چارەسەری بنەڕەتی ئەو پرسە کراوە.
نوری مالیکی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەرکراوە هاوشێوەی ئەوەی لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا مووچە نێردرا، بەردەوام دەبێت و ئەوەندەی پابەندبوون هەبێت و لێکتێگەیشتن هەبێت بە پشتبەستن بە دەستوور چارەسەری کێشەکان دەکرێت.
نوری مالیکی ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ هێرشێک بۆ سەر خاکی عێراق قبوڵکراو نییە و لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەوە ئاماژەی بەوەکرد، گوێیان لەوە بووە کە رەنگە سەرۆکایەتی هەرێم ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ مانگی 10 دوابخات.