دوایین زانیاری لەبارەی ئەو هاوڵاتییەی لە کونەماسی خنکا

ئەو هاوڵاتییەی دوێنێ لە سەیرانگای كونەماسی خنكا، ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە.

هاوڵاتییەکە لەگەڵ خانەوادەکەی بەمەبەستی گەشت و سەیران رووی لە سەیرانگای كونەماسی كردووە، لەكاتێكدا ویستویەتی دەستنوێژبگرێت كەوتووەتە ناو ئاوەكە و خنكاوە.

شاهێدحاڵێك بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پاش گەڕانێكی زۆر نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە.

پێشتر عوسمان ئەنوەر، قائیمقامی قەزای چوارتا رایگەیاند، هاوڵاتییەکە تەمەنی زیاتر لە 70 ساڵە، کەسوکارەکەی و تیمی غەواس و تیمی هێزە ئەمنییەکان بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە و مەلەوانەکانی ناوچەکە سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەکەیدا.

وتیشی، “وەک هەمیشە جارێکی دیکە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین خۆیان لەو شوێنانە بە دووربگرن کە غەسالەی لێیە، بەهۆی ئەوەی کاری تێدا دەکرێت و گۆمەکان قوڵدەبن و داوا لە هەموو هاوڵاتییان دەکەین، چەمەکان شوێنی مەلەکردن نین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو كەس كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی كچێكیان دەكرد دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین دوو تۆمەتباریان بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیيەكان…
زیاتر ببینە

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانى بە گرێبەستکردنى مامۆستایانى وانەبێژى واژووکرد

د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم فەرمانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی واژوو کرد. لە راگەیەندراوێکی…
Total
0
Share