دوا هەڵوێستی دادگای فیدراڵی لەبارەی سێ مووچەکەی ساڵی رابردوو ئاشکراکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دادگای فیدراڵی رەتیکردەوە روونکردنەوە لەسەر سێ مووچەکەی ساڵی رابردوو بدات.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دادگای فیدراڵی رەتیکردەوە روونکردنەوە لەسەر پێنەدانی سێ مووچەکەی ساڵی 2023 بدات، بەوپێیەی لەدەسەڵاتی دادگاکەیان نییە.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، دوای ئەوەی نوسراوم ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی ناوەند کرد ئەوان وەڵامەکەیان خۆ لادان بوو لەبەرپرسیارێتی گەڕاندنەوەی سێ مووچەکە، ئێستا پێویستە حکومەتی هەرێم وەڵام بداتەوە.

مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2023ی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە، لە ماوەی رابردوودا وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، ناتوانن پارە بۆ ئەو سێ مووچەیە بنێرن و لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمدایە.

 

May be an image of ticket stub and text

بابەتی پێشتر

زیاد جەبار: لەم هەڵبژاردنەدا دەنگەکانی یەکێتی زیاد دەکەن

بابەتی دواتر

هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە زیاددەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share