تەرمی هاوڵاتییەکی بیانی دۆزرایەوە و هەشت کەسیش دەستگیرکران

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەکی بە رەگەز نەیجیری دۆزراوەتەوە و هەشت کەسیش دەستگیرکراون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەکی بیانی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ بە ناوی (عەبدولمەجید نیامۆت) لە دایکبووی ساڵی 1966 به رەچەڵەک نێجیری، کە شوێنەواری برین بە سەر جەستەیەوە هەیە، بە وتەی شایەتحاڵەکان هەڵدێراوە و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

ئاشکراشیکرد، تەرمی ناوبراو لە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێوە گواستراوەتەوە بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی بە مەبەستی زانینی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی.

جەختیشیکردەوە، هەر بەهۆی رووداوەکەوە توانرا هەشت دەستگیر بکرێن کە دەیانویست لە وڵاتی ئێرانەوە بەشێوەی نایاسایی بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان، سەرجەمیان لە لایەن هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر و بنکەی پۆلیسی هەڵشۆوە دەستگیرکران کە حەوت کەسیان بە رەچەڵەک بەنگلادیشین و کەسەکەی تریش نەیجیرییە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: بە توندی ئەو هێرشە درۆنییەی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئیدانە دەکەم

بابەتی دواتر

حكومەتی ناوەند لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر كۆرمۆر پێكدەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share