حكومەتی ناوەند لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر كۆرمۆر پێكدەهێنێت

شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایدەگەیەنێت، حكومەتی ناوەند بڕیاریداوە بە پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر.

بەپێی راگەیەندراوێكی شانەكە، لەسەر بڕیاری فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی هونەری پێكهێناوە بۆ بەدواداچوونی ئەو هێرشە تێكدەرانەیەی لەڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە كێڵگەی غازی كۆرمۆر-ی لە ناحیەی قادر كەرەمی سەر بە پارێزگای سلێمانی كردووەتە ئامانج.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەرەڕای ئیدانەكردنی هێرشەكە كە كراوەتەسەر سامانی ئابوریی عێراق، دووپاتیدەكاتەوە ئەنجامدەرانی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن.

دوێنێ لەڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشێك بۆسەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر ئەنجامدرا، بەهۆیەوە جگە لە زیانی گیانی، زیانی ماددی بە كێڵگەكە گەیاند و بووە هۆی كەمبوونەوەی بڕی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم.

دەربارەی ژمارەی قوربانییان، درەنگانی دوێنێ رەمك رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چوار كەس لە هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر گیانیان لەدەستداوە و دوو كەسیش برینداربوون كە سەرجەمیان بیانین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی لایەنی عێراقی، هەرێمی کوردستان و تورکیا لەبارەی نەوتی هەرێمەوە دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی شاندی هەرسێ لایەنی عێراقی، هەرێمی کوردستان و تورکیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە…
زیاتر ببینە

سەرۆك و دوو دادوەری دادگاكە گۆڕاون
لەم مانگەدا سێ دانیشتنی دادگایی چالاكوانانی بادینان بەڕێوەدەچێت

بڕیارە لەم مانگەدا سێ دانیشتنی دادگا تایبەت بە چالاكوانانی دەستگیركراوی بادینان ئەنجامبدرێت و سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگری دەڵێت،…
Total
0
Share