پادشای بەڕیتانیا رەزامەندی لەسەر ناردنی کۆچبەرانی وڵاتەکەی بۆ رواندا دەربڕی

شا چارلز، پادشای بەریتانیا رەزامەندی خۆی دەربڕی لەسەر پلانەکەی ریشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا بۆ ناردنی کۆچبەرانی وڵاتەکە بۆ رواندا.

رەزامەندی شاهانەیی کۆتا قۆناغی پرۆسەکەیە و کۆتا هەنگاوی یاساییە لەسەر ئەو بڕیارەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە پەرلەمان دراوە بۆ پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکە دوای ململانێیەکی درێژخایەن لە نێوان حکومەت و ئەو کەسانەی دژی پلانەکە وەستابوونەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەنجومەنی لۆردەکان رەزامەندی شاهانە راگەیەندرا، بەو مانایەی کە ئێستا پڕۆژەیاسای سەلامەتی رواندا بۆ پەنابەری و کۆچبەری دەبێتە یاسایەکی وڵاتەکە.

پەرلەمان لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە یاساکەی پەسەند کرد، ڕۆژی دووشەممە، ریشی سوناک رایگەیاند، پێشبینی دەکات دوای تێپەڕاندنی 10 بۆ 12 هەفتەی دیکە یەکەم گەشتی ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا دەستپێبکات.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم چەند هەلێکی دامەزراندنی راگەیاند

بابەتی دواتر

کۆماندۆی کوردستان: لە رووبەڕووبوونەوەی باندێکی قاچاخچێتیدا پێشمەرگەیەکی قارەمانمان شەهیدبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share