سەرۆککۆماری ئێران: بە مەرجەکانی ئەمریکا رازی نیم

سەرۆککۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دەیەوێت مەرجی وا بسەپێنێت، کە ئێمە لاوازبکات، منیش بەمە رازی نیم.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، ئەمریکا مەرجی “لاوازکەر” بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئێمەدا دەسەپێنێت، منیش ئامادە نیم قبوڵیان بکەم، چونکە ئەوان لەگەڵ ئیسرائیل، هەوڵدەدەن رێگریمان لێبکەن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانمان.

وتیشی، ئێمە پێشتر دانوستانمان لەگەڵ ئەمریکا کردبوو و ئامادەبووین بگەینە رێککەوتن، بەڵام ئەوان لە رێگەی شەڕەوە، تێکیاندا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەوان بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێن و نایانەوێت ململانێ لەگەڵ هیچ وڵاتێکدا دروستبکەن. دەشڵێت، “لە هەمان کاتیشدا چەندینجار ئەوەمان دووپاتکردووەتەوە کە ویستمان نییە پەرە بە بۆمبی ئەتۆمی بدەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: لەمێژە هۆشداریمان لەبارەی مەترسییەکانی سەر ناوچەکە داوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، نیگەرانن لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە و دەشڵێت، “عێراق لەمێژە هۆشداریی لەبارەی مەترسییەکان داوە”. وەزارەتی…
Total
0
Share