بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداریی لە خراپ بەکارهێنانی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەدات

لە بارەی خراپ بەکارهێنانی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداریی دەدات و دەڵێت، ”بکەرانی ئەو کارە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکەینەوە”.

لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی راگەیاند بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، ”بەردەوامین لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو کەسانەی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی خراپ بەکاردەهێنن و خۆیان و کارتەکانیان رەوانەی فەرمانگەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ئەو کارە دەکەین”.

دەشڵێت، ”راپۆرتی ئەو کارتانەی کە خراپ بەکارهێنراون رەوانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەکەین بە مەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە 39ی ساڵی 2015، کە هاوکاری دادوەرەکان دەکات بە زیندانیکردن و دەستبەسەرداگرتنی کارتەکانیان”.

بانکی ناوەندی داوا لە هاوڵاتییان دەکات بە هیچ شێوەیەک کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی خراپ بەکارنەهێنن بۆ ئەوەی تووشی لێپرسینەوە یاسایی نەبن و دەستگیر نەکرێن.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا دابەزی

بابەتی دواتر

لەسەر ساختەکاری لە کوالێتیی برنج کەسێک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share