نرخی کارەباى موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگی چوار دیاریکرا

لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى ستییەکان نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی نیسان دیاریکرد، کە بریتییە لە 252 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى ستییەکان کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە نیسان بریتییە لە 252 دینار.

جەختیشیکردەوە، پێویستە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

مێشوولە هەڕەشە لە ژیانی نیوەی دانیشتووانی جیهان دەکات

بابەتی دواتر

گەندەڵییەکی گەورە لە بەندەری فاو ئاشکرادەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لە هەولێر و دهۆك بەپێی ساڵنامەی دابەشكردنی مووچە لە مانگی چوارداین و لە سلێمانی و هەڵەبجە لەمانگی ئازارداین

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارەی پێویست بەردەستە دەڵێت،” بۆ لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار 20 ڕۆژ دەخایەنێت”؟ سەرچنار…
Total
0
Share