گەندەڵییەکی گەورە لە بەندەری فاو ئاشکرادەکرێت

بەندەری فاو

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لیژنەیەک لەسەر گومانی بوونی گەورەترین گەندەڵی لە بەنداوی فاو پێکهێنراوە.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دەستمان بە کار کردووە بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەسەر کۆمپانیای گشتیی بەندرەکانی عێراق بەتایبەت گرێبەست و داهات و کارەکانیان لەبەندەری فاو ، گومانی گەندەڵی بەقەبارەی 20 ملیار دۆلار دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوەکان لەلایەن لیژنەیەکی 13 کەسی ئەنجامدەدرێت کە لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران پێکهاتوون.

بەندەری فاو یەکێک لە گەورەترین بەندەرەکانی کەنداوی عەرەبیە، دەیەم گەورەترین بەندەرە لەجیهاندا .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆککۆماری عێراق: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی قـ.ـەیـ.ـس خـ.ـەزعـ.ـەلی دەکەین بۆ دەستبەرداربوون لە هێزەکانی

ێسەرۆککۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی قـ.ـەیـ.ـس خـ.ـەزعـ.ـەلی دەکەین سەبارەت بە دەستبەرداربوون لە هێزەکانی. نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق…
Total
0
Share