پەرلەمانتارێك: لە هەولێر و دهۆك بەپێی ساڵنامەی دابەشكردنی مووچە لە مانگی چوارداین و لە سلێمانی و هەڵەبجە لەمانگی ئازارداین

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارەی پێویست بەردەستە دەڵێت،” بۆ لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار 20 ڕۆژ دەخایەنێت”؟

سەرچنار ئەحمەد، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان دەپرسێت، تاكۆتایی مانگی ئایار مووچەی مانگی 4 دابەشدەكرێت، ئەی مووچەی مانگی پێنج كەی دابەشدەكرێت؟

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، “بۆ هەموو ساڵێك دەبێت مووچەی مانگێك و زیاتر ببێتە قوربانی ؟ هیچ كات هەرێم داهاتی لەئێستا باشترنەبووە و لەبری گەڕانەوەی پاشەكەوت و مووچە بڕدراوەكان دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران زیاتر دوادەكەوێت بەجۆرێك لە هەولێر و دهۆك بەپێی ساڵنامەی دابەشكردنی مووچە لەمانگی چوارداین و لەسلێمانی و هەڵەبجەش لەمانگی ئازارداین”.

پەرلەمانتارەكەی یەكگرتوو پێیوایە، “حكومەت پێشتر بڕیاریدابوو هەموو 30 ڕۆژ جارێك و لە 25 ی هەموو مانگێكدا دەست بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان بكات، بەڵام دیارە ئەم بەڵێنەش چارەنووسی لەبەڵێنەكانی دیكە باشتر نەبوو.

بابەتی پێشتر

عێراق تۆپ لە ئەمریكا و فەرەنسا دەكڕێت

بابەتی دواتر

هەپەگە كوژرانی 11 سەربازی دیكەی توركیای ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

30 پەرلەمانتار هۆشداریدەدەن

ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان هۆشداریدەدەن لەو مەترسییانەی كە لەسەر ژیانی چالاكوانانی بادینان هەن و ڕایدەگەیەنن، “زیندانییانی بادینان پاش ئەوەی…
Total
0
Share