ئەگەر ماڵەکەت نزیکە لە شەقامی سەرەکییەوە مەترسیی تووشبوونت بە نەخۆشیی پێست زیاترە

توێژینەوەیەکی پزیشکی ئەم دواییە ئەگەری زیاتری تووشبوون بە نەخۆشییەکی پێست لەو کەسانەدا دەردەخات کە لە ناوچەکانی نزیک لە رێگا سەرەکییەکان و شەقامەکاندا دەژین.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری بەرگریی کلینیکیدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسانەی لە ماڵەکانی دوور لە رێگا سەرەکییەکان دەژین، ئەگەری تووشبوونیان بە ئەکزیما کەمترە بەراورد بەو کەسانەی لە ماڵەکانی نزیک لە شەقامە سەرەکییەکان دەژین.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی UBI، توێژینەوەکە پێداچوونەوەی بە داتای 14 هەزار کەسدا کردووە لە شاری دێنڤەر لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ لە ماوەی 13 ساڵدا.

ئەوانەی ئەکزیمایان هەبووە بەراوردکران لەگەڵ گروپێکی کۆنترۆڵکردنی قەبارەی یەکسان لەو کەسانەی حاڵەتەکەیان نەبووە.

توێژەران مەودای ماڵەکانیان بۆ ڕێگایەک کە قەبارەی هاتوچۆی زیاتر لە 10 هەزار ئۆتۆمبێلە لە ڕۆژێکدا هەژمار کردووە.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، مەترسیی تووشبوون بە ئەکزیما لەو منداڵانەی کە لە رێگای سەرەکییەوە هەزار مەتر یان زیاتر دەژین، بە رێژەی لەسەدا 27 کەمترە بەراورد بەو منداڵانەی کە لە دووریی 500 مەتر لە ڕێگایەکی سەرەکییەوە دەژین.

لە لێدوانێکدا بۆ توێژینەوەکە، ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ هەستیاری و تەنگەنەفەسی و بەرگریناسی بڵاویکردەوە، “هەرچەندە پەیوەندییەک لە نێوان ئەکزیما و نیشتەجێبوون لە نزیک ڕێگا سەرەکییەکان هەیە، بەڵام پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت میکانیزمە پاتۆفیزیۆلۆژییەکانی پەیوەست بەم پەیوەندییە بە وردی چۆنە”.

بابەتی پێشتر

كەسێك بە تۆمەتی فێڵكردن لە كچێك دەستگیركرا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی بەشداریی پێشانگای تەکنەلۆژیی تێکفێست لە سلێمانی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share