بۆ دابەزاندنی کێش لەم کاتەدا قاوە بخۆرەوە

توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە کاتی خواردنەوەی قاوە کاریگەریی لەسەر دابەزینی کێش هەیە هێندەی جۆری قاوەکە و پێکهاتەکانی.

بەپێی راپۆرتێک کە لە پێگەی هێلس بڵاوکراوەتەوە، قاوە نەک تەنها وزەت پێدەبەخشێت، بەڵکو یارمەتی جەستە دەدات چەوری بسووتێنێت ئەگەر لە کاتی گونجاو و بە رێگەی گونجاو بەکاربهێنرێت.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەگەر لە هەفتەیەکدا کوپێک بۆ حەوت کوپ قاوە بخۆیتەوە، بە تایبەت پێش ژەمەخۆراکییەکان ئارەزووی خواردنت کەمدەبێتەوە و چەوری جەستە بە گشتی و ورگ بە تایبەتی کەمدەکاتەوە.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، کاتژمێرێک بۆ نیو کاتژمێر بەر لە وەرزشکردن قاوە بخۆیتەوە کاریگەریی لەسەر زیادبوونی توانای جەستە بۆ جووڵە و چالاکی زیاتردەکات، بەڵام بە پێچەوانەوە خواردنەوەی قاوە  لە کاتەکانی شەودا جگە لەوەی خەو تێکدەدات، میتاپۆلیزمیش خاودەکاتەوە.

شارەزایانی بواری خۆراک دەڵێن، بۆ ئەوەی قاوە سوودەکانی لەدەستنەدات نابێت شەکر و پێکهاتەی قورسی بۆ زیادبکرێت، لەبری ئەوە دەکرێت جێگرەوەی شەکر یان شیری کەمچەوری بۆ زیادبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بۆقدا سەركەوتوو بووە.. توێژینەوەیەك تاوتوێی سەرلەنوێ گەشەكردنەوەی پەلەكانی ‏مرۆڤ دەكات

لە نوێترین هەوڵی زانستیدا، زانایان سەركەوتووبوون لە سەرلەنوێ گەشەپێدانی پەلەكانی ‏بۆق، ئەمەش بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەك بۆ هاندانی “پەلەكانی…
Total
0
Share