ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت مووچەی ئەم مانگە لە هەمان وادە و هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق بنێردرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تێیدا هاتووە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا وەزیری دارایی هەرێم راپۆرتێكی لەبارەی هەنگاوەكانی وەزارەتەكەی خستەڕوو بۆ مووچەی مانگی نیسان كە چەند رۆژێك لەمەوبەر، بە رەسمی لیستی وردبینیكراو و پەسەندكراوی مووچەخۆرانی هەرێم بە زانیاریی پێویستەوە ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ كراوە.”
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “چاوەڕواندەكرێت هاوشێوەی مانگی رابردوو، لەگەڵ مووچەی ناوچەكانی دیكەی عێراق مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت”.