مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی دژی دواکەوتنی مووچە گردبوونەوە

بەیانیی ئەمڕۆ، مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ لە شاری سلێمانی چوونە بەردەم نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناڕەزاییان بەرامبەر دواکەوتنی مووچە دەربڕی.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ گردبوونەوەیان دژی دواکەوتنی مووچەکانیان بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگ نیشاندا، لەکاتێکدا لە خشتەی مووچەشدا لە 15ی ئەم مانگەدا مووچەی مانگی حوزەیران وەردەگرن.

مامۆستایانی ناڕازی دەڵێن، حکومەتی هەرێم ئەرکەکانی بە هاوڵاتییان جێبەجێ دەکات و مافەکانی هاوڵاتییان نادات.

دەشڵێن، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن کە نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراقی مافەکانیان بدات و هیچ داوایەک لە حکومەتی هەرێم ناکەن.

مامۆستایان و فەرمانبەران داوا دەکەن مووچەکانیان هەموو 30 رۆژ جارێک دابەشبکرێت، هەروەها داوای گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە و پلەبەرزکردنەوە دەکەن.

ئەم ناڕەزایەتییانە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی داهاتەکانی هەرێمی کوردستان ناردنی مووچەی مووچەخۆران لەلایەن عێراقەوە.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەی پاتری پاسکیلێکی کارەبایی کارەساتی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

مێسی مێژووی مەیامی گۆڕی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share