به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ئاگربڕ و رێگریكردن له كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر، قائیمقامی سلێمانی لایەنە پەیوەندیدارەکان رادەسپێرێت دەست بە کاری پێویست بکەن.
تاریق حه‌مه غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی دروستكردنی ئاگربڕ بۆ رێگریكردن له مه‌ترسییه‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر، ئەمڕۆ له دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجامدرا و بڕیارداوه دارستانه‌كان بپارێزرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، یە‌كێك له‌و رێكارانه‌ی بۆ پاراستنی دارستانه‌كان ده‌گیرێته‌به‌ر، رێگریكردنه له ئاگركردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی دارستانه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چاودێری دارستانه‌كان ده‌كه‌ن.
جەختیشیکردەوە، یه‌كێكی دیكه له‌رێكاره‌كان لابردنی ئه‌و كۆشك و شوێنانه‌یه كه وه‌ك كافتریای نێرگه‌له‌كێشان له‌ناو دارستانه‌كان به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆیی دروستكراون یان به‌ده‌ستگێڕی كارده‌كه‌ن، كه به‌شێكی زۆری رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه به‌هۆی نه‌كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر و فڕێدانی خه‌ڵوزی نێرگه‌له دەکەونەوە.