ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، مەروان محمد سالحی بۆ بەڕێوەبردنی ئۆفيسىەکە راسپارد، لەشوێنی حەیدەر محمد ئەکرەم محمد تۆفیق.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم راسپاردنە لەبەر پێویستی و بەرژەوەندی گشتی و گرێنتیدان و دەستەبەرکردنی هاوسەنگی کارەکان لە نێوان کارگێڕی و بەرپرسانی هۆبەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکە ئەنجام درا، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2024.