تەندروستیی سلێمانی چالاکییەک بۆ کارمەندانی تەندروستی سازدەکات

بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی چالاکییەکی بەپێ رۆیشتن لە پارکی ئازادی سلێمانی بۆ کارمەندانی تەندروستی سازبکات.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە كاتژمێر 9:00 ی بەیانی بە بەشداریی ستافەكانی ناوەندی تەندروستیی چالاكییەكی رۆیشتن بەپێ لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی رێکدەخەین بەئامانجی ئەوەی هەمووان بەشداربن لە جووڵە و وەرزش تاوەكو تەندروستیان باش بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو چالاكیە بڕیار بوو بەبۆنەی رۆژی جیهانیی تەندروستی لە 7ی نیسان رێكبخرایە، بەڵام بەهۆی ئەوەی یادەكە كەوتە مانگی رەمەزان، چالاكییەکە دواخرا بۆ 25 ی نیسان

هەموو ستافی ناوەندە تەندروستییەكان دەتوانن بەشداربن لەم چالاكیەدا بەهۆی ئەوەی هەموو چالاكیەكی جووڵە و وەرزش راستەوخۆ كاریگەریی دەبێت لەسەر تەندروستی تاك و كۆمەڵ.

بابەتی پێشتر

سودانی دەست بە گەشتێک بۆ پارێزگاکانی عێراق دەکات

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق گۆڕدرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share