پۆلیسی هەڵەبجە هۆشداری لە بڵاوکردنەوەی وێنەی هاوڵاتییەک دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ماوەیەکە وێنە و ڤیدیۆی هاوڵاتییەک کە نەخۆشی بیرکۆڵی هەیە لە سۆشیال میدیا بڵاودەکرێتەوە، بەڵام ئەمە پێچەوانەی یاسایە و ئەنجامدەرانی رووبەڕووی لێپێچینەوە دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ماوەیەکە کەسێک کە نەخۆشی بیرکۆڵی هەیە بەناوی محەمەد مستەفا کەریم لە سۆشیال میدیا بەکار دەهێنرێت و وێنە و ڤیدیۆی بە جلوبەرگی سەربازیەوە تۆماردەکرێت و بڵاودەکرێتەوە، ئەم کارە سەرپێچی یاسایە و لەمەودوا هەرکەسێک بە جلوبەرگی سەربازییەوە ڤیدیۆی تۆماربکات و بڵاویبکاتەوە یان جلوبەرگی سەربازی بۆ دابینبکات رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێتەوە و سکاڵای لەسەر تۆماردەکرێت بەپێی ماددەکانی (226، 260، 47 بڕگە 3 و48 بڕگە 1لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 ساڵی 1969 ی هەموارکراو).

داوایشیکرد، هاوڵاتییان خۆیان بەدوور بگرن لەو کارە لە رووی مرۆڤایەتییەوە سەیری ئەو کەسە بکەن و نەبنە هۆکاری بەکارهێنانی و ئازاردانی لەگەڵ رێزدا.

بابەتی پێشتر

دابەزینی لەناکاوی نەوتی خاوی کۆگاکانی ئەمریکا نرخی نەوتی بەرزکردەوە

بابەتی دواتر

لە بەیانی ئەمڕۆدا 100 دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆڵبارین دەستپێدەکات

بەڕێوبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە دوای کاتەکانی نیوەشەوەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکە دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share