د. شێركۆ عەبدوڵڵا خەڵاتی زێڕینی بلەی پێبەخشرا

د. شێركۆ عەبدوڵڵا، تەنزنووس و وەرگێڕ و میدیاكاری ناسراوی كورد، لە ساڵی 1956 لە شاری سلێمانی لە گەڕەكی سەرشەقام لەدایكبووە و لە ساڵی 1979 كۆلێجی پزیشكی لە زانكۆی موسڵ تەواوكردووە و ئەمڕۆ خەڵاتی زێڕینی بلەی پێبەخشرا.

دكتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا بەردەوام بەرهەمی ئەدەبیی بڵاوكردووەتەوە، دیارترین نووسەری تەنزی كوردییە و ئەم شێوازەی نووسینی وەك ژانرێكی سەربەخۆ هێنایە نێو ئەدەب و رۆژنامەگەریی كوردییەوە، هاوكات خاوەنی بیرۆكە و سەرنووسەری گۆڤاری سیخورمە بوو، كە گرنگترین و كاریگەرترین بڵاوكراوەی كوردی بوو لە بواری تەنز و كاریكاتێردا و نووسەری (بەرنامەی بەرنامە)یە، هەروەها خاوەنی چەندین بەرنامە و بیرۆكەی كاری هونەری و دراما بووە و لە زمانەكانی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسییەوە چەندین كتێبی لە بوارە جیاجیاكاندا بۆسەر زمانی كوردی وەرگێڕاوە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

نەرمین مەعروف: حكومەتی عێراق سوورە لەسەر بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share